زستانێکی سارد و بەفراوی ڕوو لە هەرێم دەکات
(0) /
زایەڵە - زستانێکی سارد و باراناوی و بەفراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ههرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه، ووشکە ساڵی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت، ئاستی سەرما و دابارین لەناوچە جیاجیاکانی ئەوروپاش کەمتر دەبێت، بهراورد به ناوچهكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شاڵاو هیدایهت، شارهزای كهشوههوا، رایگهیاند ، وەرزی دابارینی داهاتوو (2022 - 2023)، هەریەک لە زەریای ئەتڵەسی و زەریای بەستەڵەکی باکور، لە بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبن، به تایبەت ئەو وڵاتانەی کە کاریگەریی هەریەک لەم زەریانەیان لەسەرە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستانیش.
ئاشكرایکرد، پێشبینی بەفر بارینی زۆر دەکەین لەناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كه عێراقیش دهگرێتهوه، پشکی زۆری بەفربارین لە هەرێمی كوردستان، بەر ناوچە شاخاویەکان و سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکەوێت، دواتر ناوچەکانی تر بە کاریگەری و ڕێژەی کەمتر و بڕی جیاواز بهفریان لێ دهبارێ، لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەری پەکەوتنی ڕێگاکان بەبەفر هەیە، تایبەت سنووری ناوچە شاخاویەکان.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: