کۆرۆنا بەڕێوەچوونی ئۆسکاری جیهانی مۆسیقای بەدوا خست

(0) / فرهنگی


Jan 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی خەڵاتی Grammy کە بە ئۆسکاری دونیای مۆسیقا دادەنرێت بە هۆی پەتای کۆرۆنا کەوتە  دواوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ڕێوڕەسمی کێبەرکێ Grammy کە هەموو ساڵیک بۆ هەڵبژاردن و خەڵات کردنی دەستکەوتە ناوازە و بەرجستەکانی دونیا مۆسیقا بەڕێوەدەچیت لە ئەمساڵدا بە هۆی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا وەدوا کەوت.

بڕیار وابوو شەست و سێهەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی Grammy لە ڕێکەوتی 31ی کانونی دووهەم بەڕێوەبچێت، بەڵام کاربەدەستانی ئەم ڕێوڕەسمە بڕیاریان دا بۆ 14 ی ئادار وەدوا کەوێت.