دیداری سەرکۆنسوڵی ئێران لەگەڵ سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

(0) / / جهان / زایەڵە كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئێران ڕەشنوودی عه‌لی باپیر


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەڵێر لەگەڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوڵ لەگەڵ مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە لە دیدار نێوان ڕەشنوودی و عەلی باپیر کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی کۆمەڵ بەڕێوەچوو، سەرکۆنسوڵی ئێران پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی مامۆستای وەکوو سەرۆکی ئەم حیزبە کرد.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوو لایەن لە سەر پرسە هاوبەش و جێی بایەخەکان گفتوگۆیان کردووە.