نرخی گواستنەوەی ناوشار و پارکینگ  لە کەلار کەمکرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار نرخ گوستنەوە ئابووری کۆمەڵایەتی


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی  کەلار   ڕایگەیاند،    پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (١ی تشرینی دووەم) لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی کەلار و لیژنەی رێکخستنی شەقام و هاتوچۆی گشتی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:
١-پەسەندکردنی پرۆژەی پێداچوونەوەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ، بە سیستەمی پارکینگ بە جۆرێک  وەستانی ئۆتۆمۆبیل بۆ ماوەی (١٠)خولەک بێ بەرامبەر و وەستانی ئۆتۆمۆبیل بۆ ماوەی یەک کاتژمێر   بە (٥٠٠)دینار.
٢-کەمکردنەوەی نرخی گواستنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ناو شاری کەلار لە (٧٥٠) دینار بۆ (٥٠٠) دینار.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم