پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆم ئۆکراین


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا  لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان هاوپێوەند بە دانوستانی ئەتۆمیی ئێران و پێوەندییەکانی ئێران و یەکێتی ئەورووپا و شەڕی ئوکراین گفتوگۆیان کرد.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفوونی لەگەڵ جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وێڕای ئاماژە بە ناردنی پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا لە ڕێگای یەکێتی ئەورووپاوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و هەمیشەیی ئامادەیی هەیە. ئێمە ڕاوبۆچوونی خۆمان بە ڕوانگەیێکی سازێنەرەوە بە لایەنی ئەمریکی داوە.
ناوبراو سەبارەت بە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وتی: ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری ئیجابی و بەهێز لە نێوان ئاژانس و ئێران لە جێبەجێ بوون دایە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبارەی ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێرانیش وتی: هەڵوێستی توندی هەندێ لە بەرپرسانی ئەورووپی، پەرەدان بە توندوتیژی و تیرۆر لە ناو ئەورووپاش بوو و ئەمەش واتای ئەوەیە لە ژێر ناوی مافەکانی مرۆڤەوە، لەلایەن هەندێ لە ڕێبەرانی ڕادیکاڵی ئەورووپی ئاسایشی ئەووروپاش کەوتە مەترسییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە گفتوگۆی تەلەفوونی لەگەڵ هاوتا ئۆکرانیەکەی، هەمدیسان جەختی کردە سەر هەڵوێستی نەگوڕی ئێران لەمەڕ شەڕێ ئۆکراین و پێویستیی کۆتایی هاتنی شەڕ و هاتنەدی ئاشتی.