پشکى غازى سلێمانى زیادکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پشکی غاز سلێمانی سەرما زستان


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى زیادکردنى پشکى غازى سلێمانى راگەیاند.  
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە (3-11-2022)، بۆ مانگی تشرینی دووەم ۳٦٠ بار دێت بۆ پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە وئیدارەی راپەرین بەم شێوەیە دابەش دەکرێت.  
رونیشیکردووەتەوە، بۆ ناوشاری سلێمانی ۱۸٥ بار دیاریکراوە، دەرەوەی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرینیش ۱۷٥ بار.  
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەم مانگەوە یەک پشک زیاد کراوە کە ئەویش  لەناوشاری سلێمانیدا دابەش دەکرێت هەربۆیە پشکی ناوشار بووەتە ۱۸٥ بار.