پەرلەمانتارێک لەبارەی کاریگەریە خراپەکانی سایتە سیکسیەکان؛ حکومەتی هەرێم لە ئاست ئەم دۆخەدا بێدەنگە
(0) /
زایەڵە - عومەر گوڵپی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ هەموو بنەماو ڕێنماییە ئاینیەکان، سەلمێنراوی زانستەکانی کۆمەڵناسیو دەروونناسیو دەروون پزیشکیو پزیشکی، زۆر بە ڕوونی زیانی گەورەی تەماشاکردنی گرتەی پۆڕنو بەدڕەوشتیان سەلماندووە.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە زۆرینەی وڵاتانی دونیا ڕێگەیان پێنادرێت، بەڵام پارەو بەرژەوەندی کۆمپانیا وایکردووە سەدان سایت و ملیۆنان ڤیدیۆی بەدڕەوشتی بە ئاسانی بگەنە بەردەست مناڵو مێرمناڵو گەنجانی کورد، پاش بەدواداچوونی ورد لەسەر دۆخی بەکارهێنانی سایتە سێکسییەکان لە وڵاتان ئەوەم بۆ ڕوون بوویەوە کە هیچ وڵاتێک نیە بەمجۆرەی ئێستە ڕێگە بدات منداڵانی (١٢ تا ١٨) ساڵ، بە ئاسانی ببنە خاوەنی ئینتەرنێتی فری بەجۆرێک زۆر بە ئاسانی دەستیان بەو سایتو ماڵپەڕە بەدڕەوشتیانە بگات، هەموو ئەوەشی لە پشت ئەم بە ئاسانی دەست ڕاگەیشتنەیە ئەو لۆبیەیە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری پۆڕنو بەرەڵاییو لادانی ڕەوشتی لە پشتیەوەنو دەستیان دەگاتە وڵاتانو ڕێگر دەبن لەوەی بڕیارو یاسایان لە دژ دەربکرێت.
وتیشی، هەموو بنەماو ڕێنماییە ئاینیەکان، سەلمێنراوی زانستەکانی کۆمەڵناسیو دەروونناسیو دەروون پزیشکیو پزیشکی، زۆر بە ڕوونی زیانی گەورەی تەماشاکردنی گرتەی پۆڕنو بەدڕەوشتیان سەلماندووە، بۆ هەموو تەمەنێک، بەڵام بۆ مناڵو هەرزەکار دۆخەکە کارەساتبارترە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەداخەوە حکومەتی هەرێم لە ئاست ئەم دۆخەدا بێدەنگە. ئەو بڕیارەی کە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەریکرد بە پابەندکردنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بە دروستکردنی پاکێجی خێزانی وەک ئیختیارێک بۆ خێزانەکان، هەرگیز کێشەکە چارەسەر ناکات، بگرە سنورداریشی ناکات، ئەمە بێجگە لەوەی پاش نزیکەی سێ مانگ لەو بڕیارە ژمارەیەک کۆمپانیا هێشتا پابەندی دروستکردنی ئەو پاکێجە خێزانیانەش نەبوون .
ڕونیشیکردەوە، ڕاستە پەروەردەکردنی دروست یەکێک لە ڕێگەکانی رێگرییە لەهەر خراپەیەکی ڕەوشتیوکۆمەڵایەتیو هەڵسو کەوتی ناپەسەند، بەڵام بەڕاستی ئەمەی لە کوردستان هەیە لە ئەڵمانیاو بەریتانیاو زۆرێک لە وڵاتانی تری ئەوروپیو ڕۆژئاوایش بەو جۆرە نیە کە مناڵ بە ئاسانی بتوانێت لە بازاڕ سیم کارتێک یان ئینتەرنێتێک بکڕێت، بە کراوەییش هەموو خراپەیەکی لە ئینتەرنێتەوە پێ گات ، بۆیە پێویستە بەرپرسانی باڵای بڕیار بەدەست بزانن ئەم دۆخە پڕ مەترسییە، چارەسەرەکەشی ڕێگری لێکردنیەتی بە تەواوەتی، ئێمە لە (٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢)ی بە واژۆی (٢٦) خوشکو برای پەرلەمانتار هەوڵێکمان هەبوو بۆ دەرکردنی یاسایەک لەم بارەیەوە بە ناونیشانی (پێشنیازە بڕیاری لە بێژنگدان(فلتەرکردن)ی ماڵپەڕە سێکسیو بەدڕەوشتیەکان)، دەکرا لە ماوەی مانگێکدا ئەم هەوڵە ببێتە یاساو گەنجانو منداڵانی کوردمان بپاراستایە لەم خراپەکارییە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: