حەوت ئۆتۆمبیلی ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوو دابین کرا
(0) /
زایەڵە - حەوت ئۆتۆمبیلی ئامبوڵانس (اسحاف) بۆ نەخۆشخانەکانی پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوو دابین کرا .
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ٥ی ١١ی ٢٠٢٢ ، لە ڕێورەسمێکدا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرێز ( دیاری رفیق ) قائمقامی قەزای سەیدسادق، (٧) ئۆتۆمبیلی جۆری ئامبوڵانس (اسحاف) دابین کرا بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی رۆژهەڵات لە سەیدسادق .
وتیشی، پاشان دران بە نەخۆشخانەکانی ناو قەزاکانی (پێنجوێن، سیدسادق، شارەزوو) کە سەربە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی رۆژهەڵاتن لە سیدسادق بەم جۆرە
١- قەزای سیدسادق - (٢) دانە.
٢-قەزای شارەزوور - (٢)دانە .
٣- قەزای پێنجوێن - (٣) دانە
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: