ئێران بە سەرکەوتوویی موشەکێکی هەڵگری مانگی دەستکردی تاقی کردەوە

(0) / / ایران / زایەڵە مووشەک ئێران تاران تاقی کردنەوە


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە موشەکێکی نوێی هەڵگری مانگی دەستکردی بەرەو ئاسمان هەڵدا، لە هەوڵێکدا بۆ نیشاندانی لێهاتوویی لە واڵاییدا (بۆشایی ئاسمان).
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی موشەکەکەیان بە ناوی قائیم-100 هەڵدا.  
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا)، مووشەکهەڵگرەکە دەتوانێت مانگی دەستکرد بە کێشی 80 کیلۆگرام بخاتە خولگەوە کە نزیکەی 500 کیلۆمەتر لە زەویەوە دوور.  
ژەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی بەشی واڵایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هیوادارین بەم زووانە سوپای پاسداران موشەکەکە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی سەتەلایتی نوێ بە ناوی ناهید بخاتە خولگە.  
ئەم سەرکەوتنەی ئێران لە کاتێک دایە کە ئەمریکا و ئەرووپا بە شێوەی هەمەلایەنە و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا گەمارۆیانە خستۆتە سەر ئەو وڵاتە، بەڵام کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە کەرتە جیاوازەکان دەستکەوتی ناوازەی مسۆگەر کردووە و لە زۆر بواردا گەیشتۆتە خۆبژێوی.