ترەمپ لە فەیسبووک و تویتەر سڕکرا

(0) / / جهان / اخبار جهان ترامپ تویتەر فەیسبووک


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەکاونتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتەرو  فەیسبووک بە هۆی ناوەڕۆکی تویتەکانی سڕ کرا

بەپێی هەواڵی زایەڵە،دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕيی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بلۆککرا بەهۆی ئەو تویتەی کە دوێنێ کردبووی بۆ ئەو لایەنگرانەی کە هێرشیانکردبوویە سەر کۆنگرێس.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەبەردەوامی و باسکردن لەوەی کە هەڵبژاردنێکی پڕ لە ساختەکاری بووە، چەندین جار لە تویتەر و فەیسبووک تویتەکانی شاردراونەتەوە، لە سەرەتای گرژیەکانی دوێنێشدا، ترەمپ لە سەرەتادا پاڵپشتی لە لایەنگرەکانی کرد و لە تویتێکاد بۆی نووسیبوون "خۆشم دەوێن" کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک سڕبکرێت.

ئەگەرچی سەرۆکی ئەمریکا پاش ئەوەی پشێویەکان بە ئاراستەکی مەترسیداردا ڕۆشتن و قوربانیان لێکەوتەوە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا داوای لە لایەنگرەکانی کرد کە برۆنە ماڵەوە.

کۆتایی./