دوو چەکداری داعش لە ناوچەی کچانی سەنگاو کوژران

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئاسایش سەنگاو


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕو رووبەڕووبوونەوە لە ناوچەی کچانی سەنگاو دوو چەکداری داعش کوژران.  
بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکە کە دەست "زایەڵە" کەوتووە، "لەکاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەکان رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە دوای 30 دەقە شەڕو پێکدادان ھەر دوو چەکدارە تیرۆریستەکەی داعش کوژران".  
"پێشتر ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیاری وردی ھەبووە لەسەر جموجۆڵەکانیان و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە و پاش رەزامەندی دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.