نزیکەی شەش هەزار ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
شوێنەوار
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش هەزار ناوچەی شوێنەواری تۆمار کراون و بەم شێوەیە 30٪ی ناوچە شوێنەوارییەکان تۆمار کراون.
کەیفی عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار ڕاگەیاند ،هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە زۆرترین ناوچەی شوێنەواری، بە جۆرێک کە ئاسەواری مرۆڤی نیاندەرتاڵی لێ دۆزراوەتەوە و ئێستا کە لەسەر ئاستی جیهان بایەخی زۆری بە شوێنەوار دەدرێت، ئێمەش دەمانەوێت جێدەستمان دیار بێت .
وتیشی، دەمانەوێ تەواوی ناوچە شوێنەوارییەکان تۆمار بکەین و بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا لەڕێی تیمی شوێنەواریی بیانی و ناوخۆییەوە 30٪ی ناوچە شوێنەوارییەکان ڕوپێو کراون و پێنج هەزار و 600 شوێنەوار تۆمار کراون.
ڕوونیشیکردەوە ،ئێستا چەندین تیم و زانکۆی بیانی سەرقاڵی کنە و پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی ناوچە شوێنەوارییەکانن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: