کەشناسیی هەرێم وادەی شەپۆلێکی بارانبارینی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەرێمی کوردستان باران بارین کوردستان ئابووری


Nov 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.   
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ (سێشەممە 8 - 11 - 2022) ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.  
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کە هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەل دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لەناوچەکانی باشووردا. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بەراورد بە ئەمڕۆش پلەکانی گەرما (2-3) نزمدەبنەوە و بەمشێوەیە دەبن:   
هەولێر:  22 پلەى سیلیزى  
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى  
دهۆک:  20 پلەى سیلیزى  
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى  
هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى  
زاخۆ:  22 پلەى سیلیزى  
سۆران: 18 پلەى سیلیزى  

گەرمیان  :  26 پلەى سیلیزى