عەبدولەتیف ڕەشید: دیارترین تەحەدا کە لە عێراق ڕووبەڕوومان دەبێتەوە مەلەفی ئاوە
(0) /
زایەڵە - عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆکی کۆماری عێراق، ڕایگەیاند حکومەتی عێراق جدییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتی ئاو، جەختی کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق کار بۆ فراوانکردنی فەزای سەوز دەکات.
سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی لوتکەی کەشوهەوا (COP 27) لە وتارێکدا، ڕایگەیاند "دیارترین تەحەدا کە لە عێراق ڕووبەڕوومان دەبێتەوە مەلەفی ئاوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "وڵاتی نێوان. دوو ڕووبار بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت."
ئاماژەی بەوەشکرد: "قەیرانەکانی عێراق بەهۆی كەمی بارانبارینەوە چەند هێندە زیادیکردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد "زیادبوونی وشکەساڵی لە عێراق تەحەدای جددی دروستدەکات."
ئاماژەی بەوەشکرد؛ "هیوادارین هاوکاری لە مەلەفی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت."
ڕوونیشیکردەوە؛ "قەیرانی ئاو لە عێراق دەسەڵاتدارانی ناچارکردووە ڕووبەرە کشتوکاڵییەکان کەمبکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی کەمی ئاو دیاردەی بیابانبوون لە عێراق گەورەتر دەکات."
جەختیشیکردەوە؛ "بیابانبوون لەسەدا ٤٠ی ڕووبەری عێراق مەترسی لەسەرە."
جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەرە بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە."
دەشڵێت؛"حکومەتی عێراق جدییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتی ئاو."
سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان وڵاتان لەسەر فایلی کەشوهەوا" کردەوە و ڕایگەیاند "عێراق کار بۆ فراوانکردنی فەزای سەوزایی دەکات".
تێبينيێك بنێرە: