سەرکونسوڵی ئێران پیرۆزبایی لە مەسعود بارزانی دەکات
(0) /
زایەڵە – نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆمای ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چواردەی پارتی و هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکایەتی ئەو پارتەی پیرۆزبایی کرد.
لە پەیامی پیرۆزبایی ڕەشنوودی بۆ بارزانی کە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بڵاوی کردەوە، هاتووە: بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هێژای پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پارتی و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەکوو سەرۆک بە جەنابتان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەموو ئەندامانی پارتی پیرۆزبایی دەکەم.
سەرکونسوڵی ئێران هیوای سەرکەوتوویی بۆ مەسعود بارزانی لە ئەرکەکەی و پتەو و بەرفراوانتر بوونی پێوەندییەکانی نیوان وڵاتەکەی و پارتی خواستووە.
تێبينيێك بنێرە: