پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە بودجە عێراق


Nov 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئابوریناسێکی عێراق پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023 ئاشکرادەکات.
نەبیل موسەوی شارەزای بواری ئابووری عێراق دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییەکان پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023 هەمان پشك دەبێت کە لە بودجەی ساڵی 2021دا هەیبووە.
نەبیل موسەوی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023ی عێراق هەمان پشکی 2021 دەبێت و مانگانە 200 ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ دەنێردرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم زانیارییانە تەنها کاتێک دەتوانرێت پشتڕاستبکرێنەوە کە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 تەواودەبێت.