ئاشکرابوونی کاتی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کاتی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: گرنگترین شت بۆ ئەم پڕۆژەیە دیاریکردنی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو و داهاتی نانەوتییە.
مەزەر کەڕوی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: حکومەتی سودانی سورە لەسەر پەلەکردن لە ئامادەکردن و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بەجۆرێك لە ماوەی هەشت هەفتەدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێت و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
دەشڵێت: پڕۆژەیاسای بودجە زۆر گرنگە چونکە رێکاری خەرجکردنی پارە و گەرەنتی مافی هەموو چین و توێژەکان دەکات.
راشیگەیاند: لەم پڕۆژەیەدا سێ بابەت زۆر گرنگن، ئەوانیش؛ نرخی بەرمیلی نەوتی خاو، داهاتی نانەوتی و دەستەبەرگرنی پارەی گرێبەستەکان و رەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن لە حکومەتدا.
باسی لەوەشکردوە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت یارمەتیدەردەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە.

تێبينيێك بنێرە: