پۆلیسی سلێمانی ئەو گەنجەی دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو خوشکەکەی کوشت
(0) /
زایەڵە - هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی و ته‌قه‌ی لێده‌كات و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
ئەوەشی خستەڕوو، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار و کوردسات و سەرچنار و هێزی تایبه‌تی باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ڕاسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و له‌ماوه‌ی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
تێبينيێك بنێرە: