"زۆپای غاز" لەسەرجەم پێداویستییە گەرمکەرەوەکانی دیکە مەترسیدارترە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە زۆپای غاز مەرگ زستان سەرما هۆشداریی


Nov 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداری دەدات بە هاووڵاتان لە دانانی بتڵێ غاز لە ژوورەوە لەگەڵ زۆپای غازدا و دەڵێت، بۆ ئاگرگرتن لەسەرجەم پێداویستییە گەرمکەرەوەکانی دیکە مەترسیدارترە.   
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:   
بۆ ئەوەی ماڵەکەت پارێزراوبێ لە ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە  
بۆ ئەوەی  پارێزراوبی لە کارەساتی ڕوداوی ئاگر دەبێ ئاگاداری سەرجەم  ئامێرە کارەبایی و گەرمکەرەوەکانی ماڵەکەتبیت بە تایبەتی لە کاتی هاتنی  وەرزی زستاندا کە خەڵکێکی زۆر  پەنای بۆ دەبەن و بەکاریدەهێنن ، ئەمانەی خوارەوە چەند رێنماییەکن کە پێویستە ئاگاداریبیت،  
بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بێ کوالێتی و وایەر لاواز و خۆ بەدوور گرتن لە سەرە تەقسیم بۆ چەند ئامێرێکی کارەبایی کە لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاکەکە و بەپێی کات دەبێتەهۆی گەرم بوون و توانەوە و گڕگرتنی.  
هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵدا لوولکردنی وایەرێکی زۆری تەقسیمی کارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسالەی جل شوشتن و ئامێرەکانی تر، کە لە ئەنجامی ئەم لوولکردنەدا گەرمبوون ڕوودەدات و توانەوەی وایەرەکەی لێ دەکەوێتەوە.  
یەکێک لە هەڵە مەترسیدارەکانی تری ئاگرکەوتنەوە ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایە لە سویچ پلاکێکەوە بۆ ئامێرێکی کارەبایی لە جێگەیەکی تر بە ژێر فەرش و کومباردا  کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی نایلۆنی تێدایە و بە کەمترین پلەی گەرمی وایەرەکە، تواندنەوە و گڕگرتن دروست دەبێت.  
بەجێ نەهێشتنی موبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەکاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو ماددانەی ڕێژەیەکی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە و چەندین ڕووداوی لەم جۆرەمان لەبەردەستایە بە ئامار، شاحینەی مۆبایلێک چەندین قوربانی لێ کەوتووەتەوە.  
نەکوژاندنەوەی هیتەری کارەبایی کە زۆرێک لە خەڵکی بەکاری دەهێنێت دوای نوستن وەک گەرم کەرەوەیەک، کە زۆرجار وایەری هیتەرەکە یاخود سویچ پلاکەکە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەکە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ کە خانمان دایدەنێن بۆ وشککردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت.  
وە خاڵێکی تر کە زۆر گرنگە ئاگاداریبیت بەهیچ شێوەیەک نابێت ئایپاد و تابلێتی منداڵەکەت یا پاوەر بانک کە ئامێرێکی بارگاوی کردنەوەیە لە ناو کەنتۆر و نزیک جل و بەرگ دابنرێت چونکە خاوەنی پاتریەکی بەهێزن و ئەگەری تەقین و گڕگرتنیان هەیە بەهۆی گرفتی ئەلکترۆنیەوە  
وە پێویستە ئامێری وشک کەرەوە و ئوتووی قژ و جلوبەرگ دوای بەکارهێنانی لە سەر زەوی دابنرێت دوور لە فەرش و مادەی نایلۆن و لۆکە تاکو سارد دەبێتەوە چونکە بەکەوتنی یاخود بەرکەوتنی بە کەلوپەلی چواردەوریدا هۆکارێکە بۆ دروست بوونی دوکەڵێکی خنکێنەر و کەوتنەوەی ئاگر  
لەهەمووی مەترسیدارتر بوونی زۆپای غازە لەماڵاندا وەلەوە کارەساتتر هێنانە ژوورەوەی بطڵی غازەکەیە بۆ نزیک گەرم کەرەوەکە کە خوانەکردە بەهۆی لێچوونی غاز لە سەرە مونەزەمەکە دەبێتە هۆی خنکاندن و ژەهراوی بوونی سەرجەم ئەوانەی لە ژوورەکەدا نوستوون یاخود بەهۆی کۆبوونەوەی غازێکی زۆر لەسەقفی ژوورەکەدا بەداگیرساندنی تەنها یەک گڵۆپ یا هەواکێش دەبێتە هۆی ڕودانی کارەساتێکی چاوەڕواننەکراو کە زۆرجار سەقف و دیواری خانووەکە دەڕوخێنێت.  
تکایە باوکان ودایکانی ئازیز  لەبەر سەلامەتی ڕۆحی خۆتان و مناڵەکانتان ئەم ڕێنماییانە ڕەچاوبکەن و بەو پەڕی وریای و بەرپرسیارێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئامێرە گەرم کەرەوە و کارەباییەکاندا بکەن لە پێناو ڕێگری کردن لە ڕوداوی نەخوازراو و جەرگ بڕ ،دەبێ ئەوە بزانی خەمساردی بەرامبەر ئەم خاڵانە مەترسیدارە.  
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک  
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی