ئاسایشی  سلێمانی  ئەندامانی  باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیر دەکەن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئاسایش


Nov 12, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی   ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٢ ) کەسیان لە باندێکی گەورەی دزیکردن  دەستگیرکرد.
ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی   ڕایگەیاند،      باندێکی دزیکردن کەپێکهاتبون لە( ٤ ) کەس ،  ماوەی ساڵێکە خەریکی دزیکردنن ( ٢ ) کەس لەتۆمەتبارەکان بەناوەکانی
 (م ، ج ، م ) و ( ڕ ، ج ، م ) کەدانیشتوی چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕشن لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران .
تۆمەتبارەکان کوردن و دانیان بەوەدا ناوە کە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون ( محاویلەیەک) ی کارەبا کە کارەبا دەگەیەنێتە باخی هاوڵاتیان ، لێکردۆتەوەو پاشان پارچە پارچەیان کردوەو دزیویانە   لەدرێژەی وتەکانیاندا ئاماژەیان بەوەشدا لەسنوری
 (قەزای چەمچەماڵ ، ناحیەی تەکیەی جەباری ، بانی مەقان ) چەندین دزی جۆراوجۆریان کردوە .
تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان ڕاگیراون .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم