تەقەی خۆشی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کوژرانی مێردمنداڵێکی لێکەوتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەقەی خۆشی ئاهەنگ کوژران


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە بابل، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کوژرا و تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.  

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی بابل (شەممە 12-11-2022) ڕایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی مێردمنداڵێکی تەمەن 15 دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا تەقەی کردووە و بەهۆیەوە ئەو مێردمنداڵە کوژراوە.  

هاوکات پۆلیسی پارێزگاکە، داوای لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان بەدوور بگرن دیاردەی تەقەی ناشارستانی کە پێی دەوترێت "تەقەی خۆشی" و مەترسییە بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان.