شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران تەرزە


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە ڕۆژی چوارشەممەوە تا ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.  
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە رۆژی چوارشەممەوە 16-11-2022، تا رۆژی ھەینیی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی شێدار کە لەدەریای ناوەراست و باکوری دەریای سوور سەرچاوە ئەگرێت لەگەڵ بوونی بارستە ھەوایەکی سارد لەچینە بەرزەکانی ھەوادا، بەوەش دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا لەھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەو مەودایەدا بە شێوەی ناوبەناو ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی بەخوڕ لەکات و ناوچە جیاجیاکاندا و بارینی تەرزەش لەھەندێک شوێندا."
ئەو کەشناسە دەشڵێت، "بەگشتی ئەم شەپۆلە کاریگەری لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەبێت، بەڵام رێژەی بارانبارینەکان لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک بەدیاری نەکراوی جیاواز دەبێت، بڕی کەم تا ئاستی دروستبوونی لافاویش ئەگەر کراوەیە."