کۆریای باشوور هیچ هەنگاوێکی بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران نەناوە

(0) / جهان


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و کۆریای باشوور، وتی: چەندین دانوستان بۆ دانەوەی قەرزەکانی سیئول بە تاران ئەنجام دراوە بەڵام بە کردار هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "حسێن تەنهایی" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، وتی: دانوستان بۆ گەڕانەوەی قەرزەکان له لایەن کۆریای باشوور دەستی پێکردووە و لە لایەنی ئەم وڵاتەوە چەندین بەڵێنمان پێدراوە بەڵام تاکوو ئێستا بەکردار هیچمان لێ بەدی نەکردوون.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە  لەم دانوستانانەدا باسمان لەوە کرد کە لانی کەم دەتوانن لە بری قەرزەکان شتومەکمان پێبدەن.
بەرپرسی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و کۆریای باشوور دووپاتی کردەوە: بڕیار دراوە کە لە بری پارە ئەو شتومەکانەی وەربگرین کە ئابڵۆقەیان لەسەر نیە بەڵکوو بتوانین دەرمان و کەرەستەکانی پزیشکی و خۆراک هاوردەی وڵات بکەین.
دووپاتیشیان کردەوە: باسیشمان لەسەر هاوردە کردنی ماددە سەرەتاییەکان و ئامێر و کەرەستەکانی ناوماڵ و پارچەکانی کارگە و ماددەکانی خاوێن کردنەوە کردووە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
کۆتایی./