نرخێکى خەیاڵى بۆ تۆپەکەى مارادۆنا

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپ مارادۆنا مەزاد وەرزش


Nov 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ هێشتا جێگەی سەرنجە، دوای ئەوەی ئەو تۆپەى لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 1986 بەدەست گۆڵى پێ تۆمارکرد بە بڕی 2.4 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە لەندەن فرۆشرا

تۆپەکەی ئەدیداس "ئازتێکا" پێشبینی دەکرا سێ ملیۆن پاوەند (3.6 ملیۆن دۆلار) بەدەستبهێنێت کاتێک لەلایەن گراهام بادەوە لە بەریتانیا خرایە زیادکردنى ئاشکراوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس

شەش مانگ لەمەوبەر ئەو درێسەی مارادۆنا لە هەمان یارییدا لەبەری کردبوو بە نزیکەی ٩.٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا، کە زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لەو بەهایەی کە پێشبینی کرابوو

تۆپەکە بۆ تەواوی ٩٠ خولەکی یارییەکە لە ساڵی 1986 بەکارهێنرا، ساڵانێک پێش ئەوەی سیستەمی فرە تۆپ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە