دوا ئامارى تەقینەوەکەى سلێمانى؛ 10 گیانیان لەدەستدان و 13 بریندار
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
تەقینەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر
زایەڵە - لەتەقینەوەکەى سلێمانى 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 ى دیکەش برینداربوون، پارێزگاریش ماتەمینى گشتى راگەیاند.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى (18-11-2022) رایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکەوە تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 ى دیکەش برینداربوون.
وتیشى رۆژى هەینی ١٨ی تشرینی دووەم، وەک ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکە ڕادەگەیەنن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی ئەمشەوی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی؛ دەردەبڕین، سبەی هەینی ١٨ی تشرینی دووەم، وەک ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا؛ بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سوپاسی هەموو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دامودەزگا حکومییەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەکەین، کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە هاوکارو هەماهەنگ بوون، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ پارێزگاکەمان دەربڕی.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
تێبينيێك بنێرە: