پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئێران بەبۆنەی تەقینەوەکەی سلێمانی
(0) /
زایەڵە – وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی تەقینەوەکەی سلێمانی، هاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای تەقینەوەكەی شاری سلێمانی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی، وێڕای سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی عێراق بە تایبەت خەڵک و بەرپرسانی سلێمانی، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیەکانی ئەم ڕووداوە دەربڕی.
ئێواری رۆژی پێنجشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە ماڵێكدا لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی رویدا، كە بەهۆی لێچوونی غازەوە بوو، بەهۆی روداوەكەشەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی تر بریندار بوون.
تێبينيێك بنێرە: