ناوی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک ئاشکراکران
/
کردستان
/
زایەڵە
دهۆک
ناو
گاز
تەقینەوە
زایەڵە - شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوەی تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆکە و یەکێکیان قوتابیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەمانەن:
1- رائید عه‌لى به‌روارى جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک
2- غه‌فوور عومه‌ر دێرگژنیكى پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک
3- نیهاد عه‌لی عه‌بدوڵڵا چێى - قوتابی
4- ئەیاد سعوود ئەحمەد، كرێكار، خەڵکی زوومار
ڕووداوەکە بەهۆی تانكی غازی فڕنێك كه له هه‌مان باڵه‌خانه‌دا لە به‌شه‌ناوخۆییه‌كی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی لێیه له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، ته‌قیوه‌ته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: