گەنجێک لە بەردەڕەش لەلایەن براکەیەوە کوژرا
(0) /
زایەڵە - گەنجێک لە بەردەڕەش کوژرا و براکەى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
گەنجەکە ناوى (ح، ع، م) تەمەن 20 ساڵە، ئێوارەى روۆژی سێشەممە بەفیشەک کوژرا.
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لە راگەیەنراوێکدا وتى "گەنجەکە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و لەسەر رووداوەکە براکەى دەستگیرکراوە".
رونیشیکردەوە "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەکاتى پاککردنەوەى چەکدا رووداوەکە روویداوە ".
تێبينيێك بنێرە: