شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەهۆی كاریگەری دووناوچەی پەستان نزمی دەریای سورو دەریای ناوەڕاست، پێشبینی دەكرێت لەم شەوەوە بارانبارین بەشێوەی لاواز دەست پێبكات و سەرەتاش لەسنوری پارێزگای هەولێرو موسڵ و بادینان دەستپێدەكات و بەتێپەڕبوونی كات سەرجەم ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوەو بەشێوەی ناوبەناوی مامناوەند باران دەبارێت هەندێك جار باران دەوەستێت و باران نابارێت.
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی لەبەرەبەیانی ڕۆژی هەینی كاریگەری چاڵاكی دەریای سوور لە ناوچەكانی كوردستان دەردەكەوێت هەربۆیە ئەگەری بارانی باش و هەورە تریشقەی توند هەیە بەتایبەتیش كاتەكانی نیوەڕۆ لەزۆربەی ناوچەكان.
چەقی بەهێزی شەپۆڵەكە دەكەوێتە ئێوارەی هەینی تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە هەربۆیە لەنێوان ئەو كاتەنەدا لەسەرانسەری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانی بەخوڕو هەورە بروسكە هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوو هاتنی لافاوی زۆر لەچەم و دۆڵە نزماییەكان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: