مەرزی پەروێزخان: هەواڵی داخستنی مەرزی پەروێزخان دوورە لەڕاستیەوە
(0) /
زایەڵە - دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە.
جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٥) هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکەمان لە کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارە ڕاگیرا.
لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوەو هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکەمان ئاسایی بۆتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: