بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان
(0) /
زایەڵە - لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 10 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و بەڕێوەبەری بەنداوەکەش پێشبینی دەکات زیاتریش بەرزببێتەوە.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان (شەممە 26-11-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ تائێستا 82 ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە تەنھا 12 ملم باریبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوەکە 10 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و نزیکدەبێتەوە لە ئاستی ساڵی ڕابردوو و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی دەکەن.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان باسی لەوەشکردووە، "ئاستی ئاوی بەنداوەکە ساڵانە بە گشتی لەدوای 15ی کانونی دووەمەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە نێو بەنداوەکە."
جەختیشیکردەوە، سەرەتایەکی باشی بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئاستی بەنداوەکە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو."
تێبينيێك بنێرە: