25 کۆمپانیا و کارخانەی عێراقی بەشداری لە پێشانگای ئەستەنبولدا دەکەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کارگە ئەستەنبۆل ئابووری بازرگانی


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمپانیای گشتی پێشانگاکانی عێڕاقی کەسەربە وەزارەتی بازرگانیە وتی کە عێڕاق بەشداری لە پێشانگای حلال نۆیەمدا دا کردوە کەلە ئەستەنبوڵ لە 24 ی ئەم مانگەدا دەستیپێکردبوو و سبەینێش کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە کە زهرە گیلانی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ژمارەی ئەولایەنانەی کە کە لەپێشانگاکەدا لەبەشی عێڕاقیدا بەشداریان کردووە دەگاتە 25 کۆمپانیاو کارگە.

وتیشی ئەم پێشانگایە بەیەکێک لە پێشانگا مەزنەکان دادەنرێت و تیایدا شارەزایی و زانیاریەکی زۆر بۆ بەشداربووان دابیندەکرێت

هەروەها وتی ئەم پێشانگایە تایبەتە بە خۆراکەمەنیەکان و خواردنەوەی حەڵاڵ و بابەتەکانی جوانی و گەشتیاری نیشتەجێکردن و خزمەتگوزاری دارایی و جلو بەرگ و مۆدە