ئەندامێکی پەرلەمان بۆزایەڵە: نەخێر بۆ مەرجدار کردنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران
(0) /
زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پشتیوانی تەواوەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانین بە بێ مەرج، کە لە ساڵی ٢٠١٦-ەوە ئەم مافەیان لێ زەوتکراوە؛ کە ئێمە دەیان جار بە یاداشت و نوسراو داومانە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت.
ناوبراو وتیشی، بەڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی، هەنگاوەکانی ڕەتکردنەوەی ئەم بڕیارە دەگرینە بەر چونکە ئەمە بێشک هۆکارێکە بۆ دەستێخستنی حزب و خزم خزمێنە و بۆچونی کەسی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لە کاتێکدا ئەمە مافی ڕەوای خۆیانە و خێریان پێ ناکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: