شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە رۆژی سێشەمەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەواش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چوار شەممە باران دەبارێت.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەبارێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و پێشبیننی دروستبوونی تەم دەکرێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، لە رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کاتیش دەبێتە هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی باس لەوەش دەکات، لە رۆژی سێشەممە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم بە گشتی باراناوی دەبێت و لە بەشەکانی رۆژئاوای ئەو ناوچەیە بارانی بە لێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە رۆژی چوارشممە هاوشێوەی رۆژی رابردوو کەشوهەوا باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بە لێزمە دەبارێت پلەکانی گەرما بەرەوە دابەزین دەڕۆن.
لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، پێشبینی دەکات رۆژی چوار شەممە بارانی بەخوڕ لە شارەکانی هەرێم ببارێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: