شەپۆلێکی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بارانبارین هەرێم کەشوهەوا سەقا


Nov 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی پێشبینیەكان لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو شارەزایەكی بواری كەشناسیش ڕایدەگەیەنێت: لە هەولێر و دهۆك ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن.

محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: بەهۆی تەڕبونی زەوی و تێربونی ناخی زەوی ، لە شەپۆلەكەی سبەی و دوسبەی هۆشداری دەدەم بە ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و دەوروبەری هەولێر ئەگەری دوبارە بونەوەی بەرزبونی ئاستی ئاوو هەیە لەدۆڵ و نزمایەكان و ئەوو شوێنانەی ئاوەڕۆی خراپە بەتایبەتیش لەڕۆژی چوارشەممە ، هەربۆیە ئاگاداربن و نزیكی دۆڵەكان مەبنەوە .

ئەوەشی خستەڕوو: ڕێژەی بارانبارین لەسنوری دهۆك بەرزترین ڕێژەیە لە كاریگەری ئەم شەپۆلەدا كە ئەگەری هەیە 35 بۆ 40 ملم باران هەیە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم