جەختی سودانی و عەبدوڵڵاهیان لەسەر رۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکەدا

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی عێراق عەبدوڵڵاهیان


Nov 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لە رۆڵی گرنگ و سەرەكی عێراق لە ناوچەكەدا كردەوە.

نوسنگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  وەزیری درەوەی ئێران كرد لەشوێنی مانەوەی خۆی لە تاران كە دوێنێ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەو وڵاتە.

رونی كردەوە: لە دیدارێکدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و پێشخستنی لەگەڵ ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرپاکردنی باس کران.

هەروەها باسیان لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری وبازرگانی کرد لەچوارچێوەی هاریکاری وهاوبەشی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.