مژدەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبارەی دەرماڵەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەرماڵە پەیمانگا خوێندکار


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ژمارەیەک بەش لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان چیتر لە بازاڕی کاردا شوێنێک ناگرن و دەشڵێت: ئەمساڵ پرسی دەرماڵەی خوێندکاران چارەسەردەکرێت و دابەشدەکرێت.

د.ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک بەش لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان چیتر لە بازاڕی کاردا شوێنێک ناگرن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە لە وەزارەت پێداچوونەوەیەک سەبارەت بەو بابەتە بکەین، بە تایبەتی دوای ئەوەی، کە ئەمساڵ بۆمان دەرکەوتووە، ٢٢ هەزار کورسی لە بەشە جیاوازەکان بەتاڵە و هیچ خوێندکارێک داوای نەکردووە، وێڕای ئەوەش ١٦٥ بەش کەمتر لە ستانداری کردنەوەی بەشەکە خوێندکاری وەرگرتووە، بەشێوەیەک کە هەندێک بەش هەیە سێ بۆ چوار خوێندکاری هەیە.

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران وتی: وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆمانە لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە ڕامانپەڕاندووە و دۆسیەکەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە، ئەمساڵ پرسی دەرماڵەی خوێندکاران چارەسەردەکرێت و دابەشدەکرێت.