سودانی جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگییەکی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکاتەوە
/
عراق
/
زایەڵە
سودانی
عێراق
یاسادانان
زایەڵە - شەیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق ، جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێ بەجێکردن کردەوه .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تکریت لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لەبازنەی پارێزگاری سەڵاحەدین کۆبوویەوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بەو کێشانەدا کرد کە پارێزگاکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لە رووی گرینگی خزمەتگوزارییەوە، بۆ ڕێگاکانی چارەسەرکردن ،گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک مەلەفی پێویست و جێگای بایەخی حکومەت کرا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرایەوە، بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی و پڕۆژە گرنگەکان لە سەرتاسەری عێراق
بەپێی بەیاننامەکە"سودانی " جەختی لە پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی خۆجێی کردەوە ، بەپێی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەت، و هەوڵەکان هاوبەش و کاریگەر بن لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای سەلاحەدین ، و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، و ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا بۆئاستێکی بەرز .
تێبينيێك بنێرە: