خواستی عێراق بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە زۆرێک لە مەلەفەکاندا

(0) / / عراق / زایەڵە محەممەد شەیاع سودانی نەتەوە یەکگرتووەکان


Dec 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - "محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر زۆرێک لەمەلەفەکاندا، خواستی عێراقی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە.
 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ دووشەممە "محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ"جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق کۆبوویەوە.
 بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە سەرجەم مەلەفەکانی هاوکاری و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا کرایەوە، هەروەک پێشکەوتن لە جێبەجێکردنیاندا هەبووە لە بوارە جیاجیاکاندا.
 سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە "کە عێراق خواستی هەیە ، بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زۆرێک لە مەلەفەکاندا، لەوانە مەلەفی گەڕانەوەی ئاوارەکان و هاوکاریکردن لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا.