تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە هەڵەبجە پێکھێنرا
(0) /
زایەڵە - تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە هەڵەبجە پێکھێنرا.
د ئازاد موستەفابەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بەشداری کرد لە پێکھێنانی تیمی فریاکەوتنی خێرا (RRU) Rapid Response Unit , سەرپەرشتی پارێزگای ھەڵەبجە و بە ھاوکاری راستەوخۆی رێکخراوی (THW) ئەڵمانی ، مەبەست لە دروستکردنی ئەم تیمە بەھاناوەچوون و فریاکەتنی خێرای ھاولاتیانە لە کاتی روودانی کارەساتە سروشتی و مرۆییەکان.
وتیشی، ھەروەھا رێکخراوی ناوبراو ھەستا بە بەخشینی ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لەگەڵ تەواوی کەرەستەکانی فریاکەوتنی خێرا.
ڕونیشیکردەوە ، ئەم خولە ماوەی دوو رۆژی خایاند کە رۆژی یەکەم بە مەیدانی لە پارێزگای ھەڵەبجە و دووەم رۆژ بە شێوەی زووم میتین لە گەل رێکخراوی ناوبراوو ئەنجامدرا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: