عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی لەسنورەکانی جێگیر دەکات
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکات، هەر کاتێک لە فەرەنسا بگات لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکرێت.
مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، پلانی جێگیرکردنی هێزی فیدراڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره و گرنگه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گرنگبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، رێوشوێنی دیكه‌ش هه‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌وانه جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر سنووره‌كان، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کاروانێکی دیكه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن كه له فه‌ره‌نسا كڕدراون.
ئاشكراشیكردووە، عێراق به‌نیازە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می پێشكه‌وتوو واژۆ بکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: