ئاسایش زانیاری نەبیستراوی لەسەر ئەو ئافرەتە بڵاوکردەوە کە تەرمەکەی بە سوتاوی دۆزرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئافرەت سووتان ژن کوژی ئاسایش


Dec 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە نووسراوێکدا زانیاریی نوێی لەبارەی چۆنیەتی کوشتن و تۆمەتبارانی کەیسی ئەو ئافرەتە بڵاوکردەوە کە چەند رۆژێک پیش ئێستا تەرمەکەی بە سوتاوی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست زایەڵە کەوتووە رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هەواڵی ئافرەتێکمان بەناوی ناسکە قادر پیرۆت بەدەستگەیشت راستەوخۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت هاتە سەرخەت و سەرجەم تیمەکانی راسپارد بۆ دۆزینەوەی، دوای چەند رۆژێک توانیمان تەرمەکەی  لە نزیک زێی بچوک بدۆزینەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆکردەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر کەیسەکە چەند کەسێکمان دەستگیرکرد و لە کاتی لیکۆڵینەوەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی ( خ، ڕ )ی تەمەن 39 ساڵ لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 406 راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم