بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێكی غاز لە تاسڵوجە ژن و پیاوێك سوتان

(0) / / کردستان / زایەڵە سەفین دزەیی تاسڵوجە ژن قوربانی غاز


Dec 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێكی تاسڵوجەی سلێمانی بوتڵێكی غاز گڕی گرت و بەهۆیەوە ژن و پیاوێك سوتان كە رەوشی تەندروستی ژنەكە ناجێگیرە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بوتڵەكە لە جۆری (پكنیك) بووە و بەهۆی لێچوونەوە گڕیگرتووە.
وتیشی، رووداوەكە لەكاتێكدا بووە كە خێزانەكە سەرقاڵی ئامادەكردنی ژەمی بەیانی بوون، بوتڵەكە گڕی گڕتووە و ژن و پیاوەكە و بەشێك لە ماڵەكەشیان سووتاوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، پیاوەكە تەمەنی 70 ساڵە و 12%ی جەستەی سووتاوە، ژنەكەش تەمەنی 63 ساڵە و 43%ی جەستەی سووتاوە.
وتیشی، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی چارەسەریان بۆ دەكرێت و رەوشی تەندروستی ژنەكە ناجێگیرە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم