پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند.
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک لەناحیەی خورماڵ-گەڕەکی ئەردەڵان کەبڕی(۲۰٫۰۰۰٫۰۰۰) بیست ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە بنکەی پۆلیسی خورماڵ ٤ تۆمەتباری دەستگیرکردکەبەهاوبەشی هەستابوون بەئەنجامدانی کارەکە ٫پاش ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بەتاوانەکەیانداناوەو قاسەکەو بڕەپارەکەدەستی بەسەرداگیراوەکەلەگوندی گوڵپ حەشاریان دابوولەژێرخۆڵدا وسەرجەم تۆمەتبارەکان کەدانیشتوی ناحیەی خورماڵن.
ڕونیشکراوەتەوە، بەپێی مادەی یاسایی(٤٤۳ی.س)لەکاتی ئێستادا بەندکراون،سوپاس ودەستخۆشی ئاڕاستەی ئەفسەری بنکەو ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەوسەرجەم کارمەندانی بنکەی پۆلیسی خورماڵ دەکەین کەبەردەوام کاردەکەن بۆپاراستنی هێمنی وئاسایشی ناحیەکەیان .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: