ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: بەدواداچونمان بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور کردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوتی باکوور ئابووری


Dec 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،ئاسۆ فەرەیدوون جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "نـەوت دڵی ئابووری وڵاتـــە بەهیچ جۆرێک ڕێگـە بەچاوپۆشی و کەمتەرخەمی لەم بوارە نادەین."
د. ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەهاوڕێتی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکان لە لیژنەی نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کۆمپانیایی نەوت ی باکوور مان کرد، لەگـەڵ بەرپرس و سەرپەرشتیارانی دەستـەکانی نێو کۆمپانیایی نەوت کۆبووینەوە و دواتر مەیدانیانە سەردانی کۆگــا و بەشەکانی کۆمپانیاکەمان کرد.
ناوبراو وتیشی،  نـەوت دڵی ئابووری وڵاتـــە بەهیچ جۆرێک ڕێگـە بەچاوپۆشی و کەمتەرخەمی لەم بوارە نادەین، هەر لە سەردنـەکەمان چەندین دۆسیەی گرنگـمان جوڵاند کە بەشێکییان پەیوەندیدارن بە ژینگـەی هاوڵاتیان، لە ماوەی کـەمی داهاتوو سەرجـەم ئەم دۆسیانـە ئاڕاستەی دەستەی دەست پاکی و داواکاری گشتی دەکـەین، بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ خراپ ئیدارەدان و ئیهمالی لە بەرپرسیارێتی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم