پێنج ژن لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
(0) /
زایەڵە - بە تۆمەتی دزینیکردن لە چەند دوکانێکی زێڕنگەر، پێنج ژن لە سلێمانی دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/12/2022، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی كه له‌ناو بازاڕی ئاڵتون فرۆشان دزیكراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینهوهكیانیان ده‌ستپێكرد و توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌بن و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی دیكه ده‌ستگیركراون.
بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستا به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
تێبينيێك بنێرە: