باوکی کوژراوەکەی زاخۆ: کوڕەکەم تاوانبار نییە و چەکی پێنەبووە

(0) / / کردستان / زایەڵە زاخۆ فارس محەمەد


Dec 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - باوکی ئەو کوڕەی لەلایەن ئاسایشەوە لە زاخۆ کوژرا دەڵێت، کوڕەکەی تاوانبار نییە و داوای لە حکومەت کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

فارس محەمەد لەو شوێنەوە کە کوڕەکەی تێیدا کوژراوە بە رۆژنامەنووسانی وت، کوڕەکەی بۆ گەشت چووەتە ناوچەکە و چەکی پێ نەبووە و بەرگریشی نەکردووە، ئەو کەسەش دەناسن کە کوڕەکەیانی کوشتووە، بۆیە ئەگەر حکومەت کێشەکەیان چارەسەر نەکات بەڕێگەی عەشایری چارەسەری دەکەن.

ئێوارەی رۆژی چوار شەممە لە گەڕەکی "تلکەبەری" زاخۆ شەڕە تەقە لە نێوان  ئاسایشی زاخۆ و دوو کەسدا روویدا و لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژرا.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم