هۆشدارییەک لەبارەی کەمی رێژەی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێم
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ناوچەکانی خواروی بەنداوەکانی گرتۆتەوە، بۆیە داهاتی ئاو لەبەنداوەکان زۆر زیادی نەکردووە.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا لەسەرەتای وەرزی زستانداین، چاوەڕوانی بارانی زیاترو هاتنی مانگی 3و 4 ین، چونکە ئەوکات بەفری شاخەکان دەتوێتەوەو داهاتی ئاو زیاتر دەکات.
دەشڵێت، داهاتێکی زۆری ئاومان پێویستە بۆ پڕکردنەوەی بەنداوە گەورەکان، گەر ئەمە ڕوو نەدات، دووچاری گرفتی قوڵ دەبین.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بەنداوی دوکان دو ملیار سێجا ئاوی تێدایە، لەکاتێکدا 5 ملیار سێجا ئاوی تری پێویستە بۆ ئەوەی سەر ڕێژ ببێت. بەنداوی دەربەندیخانیش، 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایەو بۆ پڕبون، پێویستی بەملیارێکو 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هەیە.

تێبينيێك بنێرە: