لەماوەی یەك مانگدا؛ 2 هەزار و 532 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاریان كردوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرس سلێمانی نەخۆش


Dec 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی یەك مانگدا 2 هەزار و 532 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاریان كردوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،" لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 30ی 11ی 2022) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری (2,532) نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە."

ئەوەش هاتووە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر (30) نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و ( 304)پكشنینی هەناوبینی گەدە و (171)هەناوبینی كۆڵۆن و(67)ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و( 29) سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە و (91) سۆنەر و( 22) تیشك و سیتی سكان گیراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر (59) وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و(16) وەرگرتنی نمونە لەجگەر و (13) هێڵكاری سورێنچك و (5) فراوانكردنی سورێنچك كراوە و (1,678) پشكنینی خوێن كراوە.