کاتی دابەش کردنی مووچە ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە هەرێم مەعاش بازرگانی


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیاند، ئەگەر ٤٠٠ ملیارەکە بگاتە هەرێم، پارەی پێویست لەبەردەستدا دەبێت بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢.

ئەو سه‌رچاوه‌یه‌ راگەیاند، پارە لە موچەی مانگی ١١ ماوەتەوە و بە گەیشتنی ٤٠٠ ملیارەکە و گەڕانەوەی داهاتی نەوت، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ لەبەدەستدا دەبێ.

باسی لەوەشکرد، دەتوانرێت پێش کۆتایی ساڵ کە خیتامەی ساڵی بپێدەڵێن، موچە دابەشبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام تەنها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەمێنێت بۆ ئەوەی بڕیاری دابەشکردنی موچە بدەن بەر لە مانگی ١٢، واتە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیاربدات بۆ دابەشکردنی موچە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییانی هەرێم بەرەو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دەچن، بەڵام هێشتا دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ کۆتایی پێنەهاتووە.

 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگەکانی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٢ رەوانەی هەرێم بکات و ئەوەی خستەڕوو، بۆ هەر مانگێک بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم